بەڕێوەچوونی چوارەمین لوتکەی گرووپی ئاڕ-چوار بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ئوردون
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چوارەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی ئاڕ-چوار بریتی لە؛ میسر، پاکستان، عەرەبستانی سەعودی و تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیران لەبارەی قودس لە شاری ئەممانی پایتەختی ئوردون بەڕێوە چوو.
بەپێی ئەو بەیاننامە، وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵات جارێکی دیکە جەختیان کردەوە لە پاڵپشتیی شێلگیرانەیان لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین بۆنموونە؛ مافی دیاریکرانی چارەنووس و پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بەپێی سنورەکانی چواری ژولای١٩٦٧ بە پێتەختیی قودسی رۆژهەڵاتی و بەگوێرەی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا، گۆڕانکارییەکانی ناوچەش خرایەبەر باس و لێکدانەوەو ئەندامانی گرووپی"ئاڕ-چوار" پێیان داگرت لەسەر درێژەی ڕاوێژکارییەکان و هاواهەنگیی نزیکی نێوان ئەو چوار وڵاتە بۆ چەسپاندنی سەقامی ناوچەکە. ئەوان هەروەها وتووێژیان بە گرینگ نرخاندو دیپلۆماسیان بەتاکە ڕێگای پێشگرتن بە تەشەنای گرژییەکان و پاراستنی سەقام لە ناوچە پێناسە کرد.