-
ئەمڕۆ بەیانیی : فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدییان بۆردومانکرد
تهمووز 05, 2021 09:23بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی سنوری زناری کێستە و گوندەکانی هرور و چەلکێ موسڵمانانیان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردوە.
-
هێزه ئهمنییهکانی تورکیا له دیاربهکر 65 کهسیان دهستگیر کرد
تهمووز 04, 2021 19:5665 کهس لهو 73 کهسهی که له ئۆپهراسیۆنێکی هێزه ئهمنییهکانی تورکیا رۆژی 22ی حوزهیران له ئامەد دهستگیر کرابوون،دوێنێ یەکشەممە به بڕیاری دادوهر روانهی بهندیخانهی دیاربهکر کران.
-
ئەمریکا تورکیای خستە لیستی وڵاتانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن
تهمووز 03, 2021 14:40وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا کە بەناونیشانى"بازرگانیکردن بە مرۆڤ" بڵاویکردوەتەوە، تورکیای خستۆتە لیستى ئەو وڵاتانەوە کە تێوەگلاون لە چەکدارکردنى منداڵان.
-
بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە کارەبای چەند گوندێک پچڕا
تهمووز 03, 2021 13:07شەوی رابردو لەلایەن ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە بۆردومانی سێ گوندی بناری قەندیلیان لە سنوری شارۆچکەی وەرتێی سەر بەقەزای رواندز کرا و بەهۆیەوە هێڵی کارەبای گوندەکانی ئەو ناوچەیە پچڕا.
-
تورکیا بە فەرمی لە کۆنوانسیۆنی بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کشایەوە
تهمووز 02, 2021 02:33«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی پێنج شەممە بەڵگەنامەی کشانەوەی تورکیا لە کۆنوانسیۆنی ئەستەمۆڵی کە ساڵی ٢٠١١ بۆ بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئامادە کرابوو، واژۆ کرد.
-
بەردەوامیی چالاکییەکانی تورکیا لە سووریا
تهمووز 01, 2021 15:11وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: ئانکارا لە سووریادا ھاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوام دەکات.
-
سوپای تورکیا بەردەوامە لە ھێرشە نایاساییەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
تهمووز 01, 2021 01:14وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی ئەوەی کردووە کە ،ھێزەکانی ھەواڵگری و ئاسایشتیی سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوت ئەندامی دیکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشتووە.
-
کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ: سەرکردەکانی تورکیا حەرام خۆرن
تهمووز 01, 2021 00:43کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ سەرکردەی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە ھەڵوێستێکدا کە توڕە بوون و سکاڵابەرزکردنەوەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەشی لێ کەوتووەتەوە، ڕایگەیاندووە: تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین رێژەی سپیکردنەوەی پارەی تێدا ڕوودەدات و دەسەڵاتدارانی تورکیا ھەموو شتێکیان پێ قەبوڵ دەکرێت و باکیان لە حەرام خواردن نیە.
-
بەردەوامیی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
حوزهیران 30, 2021 15:49ھێزەکانی سوپای تورکیا لە درێژەی مۆڵ درانی نایاسایی ھێزەکانی لە بەشگەلێکی خاکی باکووری عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا دو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشت.
-
قۆڵبەستکرانی ٢٦ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
حوزهیران 29, 2021 06:36پۆلیسی تورکیا دەڵێت: ٢٦ کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش قۆڵبەست کردووە.