بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە کارەبای چەند گوندێک پچڕا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398244-بەهۆی_بۆردومانی_سوپای_تورکیاوە_کارەبای_چەند_گوندێک_پچڕا
شەوی رابردو لەلایەن ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە بۆردومانی سێ گوندی بناری قەندیلیان لە سنوری شارۆچکەی وەرتێی سەر بەقەزای رواندز کرا و بەهۆیەوە هێڵی کارەبای گوندەکانی ئەو ناوچەیە پچڕا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2021 13:07 Asia/Tehran
  • بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە کارەبای چەند گوندێک پچڕا

شەوی رابردو لەلایەن ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە بۆردومانی سێ گوندی بناری قەندیلیان لە سنوری شارۆچکەی وەرتێی سەر بەقەزای رواندز کرا و بەهۆیەوە هێڵی کارەبای گوندەکانی ئەو ناوچەیە پچڕا.

 

سەرچاوەیەک لە  شارۆچکەی وەرتێ بە میدیای خەندان-ی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی بۆردومانی گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە کردوە و بەهۆیەوە تەزوی کارەبای نیشتمانی پچڕاوە و گوندەکانی ئەو سنورە بێکارەبا بوون. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکەی سوپای تورکیا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هێڵی کارەبای پچڕاندوە روبەرێکی فراوان پوش و پاوان سوتاوە.

لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانوی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکردوە و تاوەکوو ئێستا لەچەند ناوچەیەک شەڕو پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەک بەردەوامە، هاوکات هەزاران دۆنم زەوی پوش و دارستان سوتاون و هاوڵاتیانی دەیان گوندیش ماڵەکانیان بەجێهێشتوە.