-
هەڵوەرینی قژ؛ باوترین هۆکارەکان چین؟
نیسان 01, 2025 07:22قژ هەڵوەرین کۆمەڵێک هۆکاری زۆری هەیە، بەڵام ئەوەی کە نیشانەی قژ هەڵوەرینە ئەوەیە کە قژت یان تەنکە، یاخود قژەکە وردە وردە دەکەوێتە خوارەوە، و دەتوانێت دووبارە خۆی درووست بکاتەوە، یاخود پێویستی بە چارەسەر هەیە تا دووبارە درووست ببێتەوە، یان پێویستی بە گرنگی پێدانی خێرایە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژە هەمیشەییەکە.
-
وڕێنە؛ تێکچوونی لەناکاوی فەرمانی هۆش
ئادار 30, 2025 06:41وڕێنە حاڵەتێکی دەروونیی توندە بریتییە لە تێکچوونی لەناکاوی فەرمانی هۆش لەوانە شێوازی بیرکردنەوە، ڕەفتارکردن و ئاستی ئاگایی. ئەم گۆڕانانەش لە فەرمانی هۆش کار دەکەنە سەر توانای یادەوەری و سەرنجدان.
-
هەلوەسە؛ هەستکردن بە ڕووداو یان بابەتێک کە لە ڕاستیدا بوونی نییە
ئادار 29, 2025 10:48هەلوەسە یان وەهم بریتییە لە هەستکردن بە ڕووداو یان بابەتێک کە بوونی نییە و دروستبوونی هەستێکە کە بەهۆی هەستە ئەندامەکانەوە هان نەدراوە و تەنیا شتێکی ناڕاستە کە لە مێشکی کەسەکەدا دروست دەبێت.
-
پێکهاتەی توێکاری و کۆئەندامی دەمار؛ جیاوازیە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو ڕەگەز
ئادار 21, 2025 10:30کۆئەندامی دەمار لە کاتی دروستبوونی لە کۆرپەلە بە قۆناغی زۆردا تێدەپەڕێت تا وەکو دەگات بە کێش و قەبارەی گونجاوی خۆی لە تەمەنی گەنجێتیدا؛ کۆئەندامی دەمار زیاتر لە هەموو کۆئەندامەکانی تری لەش تایبەتمەندی خۆی هەیە.
-
خەڵەفان (١)؛ خەڵەفان بە چی پێناسە دەکرێت و نیشانەکانی چین
ئادار 21, 2025 07:32خەڵەفان یان تێکچوونی بیر دەستەواژەیەکی گشتگیرە بۆ وەسفکردنی کۆمەڵێک نیشانە کە بەتوندی کار لە یادەوەری، بیرکردنەوە، ڕەفتار و توانا کۆمەڵایەتییەکانی تاک دەکەن، بەڕادەیەک کە ژیانی ڕۆژانەی پەک دەخەن. خەڵەفان نەخۆشییەکی دیاریکراو نییە بەڵکوو کۆمەڵە نەخۆشییەک دەگرێتەوە کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی توانای مێشک. بەپێی خەمڵاندنەکان ٪٥٠ی کەسانی سەروو تەمەن ٨٥ ساڵی تووشبووی خەڵەفانن. ئەو چارەسەرانەی کە ئێستا بەردەستن تەنیا یارمەتیی هێواشکردنەوەی کەمبوونەوەی توانای مێشک دەدەن.
-
داخورانی ئێسک چییە و بۆ ڕێژەی ئەم نەخۆشییە لە ژنان زیاترە؟
ئادار 20, 2025 11:46نەخۆشی داخورانی ئێسک دەبێتە هۆی تەنکبوون و لاوازبوونی بەردەوامی ئێسک بەمەش مەترسی شکانیان زیاد دەکات.
-
نەخۆشیی گەنم بە چ هۆیێکەوە دەردەکەوێت؟
ئادار 20, 2025 11:23نەخۆشیی گەنم کێشەیەکە لە هەرسکردنی ماددەی گڵوتین کە پرۆتینێکە لە خواردندا و بەتایبەت لەوانەی کە گەنم لە پێکهاتەکەیاندا هەیە وەکو نان و هەندێ جۆری پسکیت و مەعکەرۆنی.
-
هۆکارە باوەکان و نیشانەکانی گەورەبوونی سپڵ
ئادار 17, 2025 13:29سپڵ بەشێک لە کۆئەندامی سووڕانە کە دەکەوێتە چارەکی ژووری لای چەپی سک. ئەم ئەندامە بە هۆی لیگامانی گەدەیی لەگەڵ گەدە و بە هۆی لیگامانی گورچیلەیی لەگەڵ گورچیلە بەیەکەوە لکاون.
-
هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست چییە و چۆن دەستنیشان دەکرێت
ئادار 17, 2025 11:37بریتیە لە بوونی بەکتریا یان ڤایرۆس کە دەبنە هۆکاری هەوکردن لە گوێچکەی ناوەراست وە زۆر جاریش ئەم دیاردەیە روودەدات پاش هەوکردنی قورگ یان تووشبوون بە هەڵامەت یان تێکچوون لە کۆئەندامی هەناسەدان.
-
پژمین چییە و بەهۆی چ هۆکارێک ڕوویدەدات؟
ئادار 16, 2025 11:16پژمین دەرهاویشتنێکی بەهێزی خۆنەویستانەی هەوایە، زۆرجار لەناکاو و بەبێ هیچ نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوە ڕوودەدات.