-
پێداگری عەمار حەکیم لەسەر دیاریکرانی چارەنووس ئێراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی دا
نیسان 13, 2017 03:07سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق دوێنێ چوارشەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی وڵاتەکەی بە هەستیارو چارەنووس ساز پێناسە کردو وریایی دا لەمەڕ هێنانە بەرباسی دروشمی نابەرپرسیارانە .
-
زەریف: هاوهزری لەمەڕ ڕووداوو گۆڕانکاریەکانی سووریا تەوەری سەفەرەکەمانە بۆ مۆسکۆ
نیسان 12, 2017 10:34وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە سەفەری بەم زووانەی بۆ ڕووسیا، وتی: پرسی ئەو سەفەرە هاوهزری کردنە لەمەڕ گۆڕانکاریەکانی سووریا .
-
دۆناڵد ترەمپ : بەشداری شەڕ لە سووریا نابین
نیسان 12, 2017 07:56"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار ڕۆژ پاش هێرشی مووشەکیی وڵاتەکەی بۆسەر پێگەی ئاسمانیی لە پارێزگەی حومسی سووریا ئەگەری بەشداربوون لە شەڕی دژ بەو وڵاتەی بەرپەرچ دایەوە .
-
داواکاریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کیمیابارانەکەی "حومس"ی سووریا
نیسان 12, 2017 07:54سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودوڵەتی وێڕای ڕەخنە گرتن لە پەلاماری سەرەڕۆیانەی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانیی سووریا خوازیاری لێکۆڵینەوەش بوو لەمەڕ پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی "خان شەیخون"ی هەڵکەوتوو لە "ئەدلەب"ی باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە .
-
کۆتایی هاتنی چێکردنی شورەی سنووری لەلایەن تورکیاوە لەسەر سنوری هاوبەشی لەگەڵ سووریا
نیسان 12, 2017 07:47وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند؛ کاری چێکرانی شورەیەکی کۆنکرێتی بەدرێژایی زیاتر لە٥٥٠کیلۆمیتر لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا کۆتایی پێهات .
-
چەکدارە دژبەرەکانی جێگیر لە سووریا بەنیازیی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی
نیسان 12, 2017 04:22سێرگئی رۆدسکۆی فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا وتی: سەرهەڵداوان و نەیارانی چەکداری سووریایی خەریکی خۆتەیارکردنن بەئامانجی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی .
-
پەلاماری شیمیایی بۆسەر سووریا بیانوویەک بۆ ترەمپ
نیسان 12, 2017 03:28"پیتەر فۆرد"ی باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە کردنەبیانووی پەلاماری شیمیایی سەر ناوچەی خان شەیخون، لەهەوڵی هێرشی دووبارەدایە بۆسەر سووریا .
-
پیداگری ئێران وڕوسیا لەسەرپێویستی درێژەی هەڵمەتی توندلەدژی ترۆریستەکان
نیسان 11, 2017 16:53وەزیرانی بەرەڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڕوسیا لە وتووێژیکی تەلەفونیدا ، وێڕای لێکدانەوەی دوایین گوڕانکاریەکانی مەیدانیی سووریا لەسەر هاوکاری وهەوڵی زۆرتر بۆ لێدانی زەبری توند لە ترۆریستان پێداگریان کرد.
-
لاورۆڤ: دەستدرێژی ئەمریکا بۆسەر سووریا قەبووڵ ناکرێ
نیسان 11, 2017 04:56سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا شەوی سێ شەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئەمریکا بە بیانووی بێ بنەما پەلاماری کردەسەر بنکەی ئاسمانیی سووریا وتی : ئەم دەست درێژکارییەی ئەمریکا قەبووڵ ناکرێت .
-
نەیارەتی ئاڵمانیا لەگەڵ دووپات بوونەوەی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریکا بە دژی سوریا
نیسان 11, 2017 03:09وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەمریکای بوارد لە دووپات کردنەوەی هەرچەشنە پەلامارێکی سەربازی دیکە بۆسەر سوریا .