-
خۆپیشاندان لەیەمەن بۆ داکۆکیکردن لە غەززە
نیسان 25, 2025 12:40دانیشتوانی پارێزگەی سەعدەی یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
کوژران وبرینداربوونی ٨ سەربازی زایۆنی لە ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری لە باکووری غەززە
نیسان 24, 2025 14:08میدیا کانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاپۆرتیا ن دا کە دوابەدوای هاوێژرانی ڕۆکێتێک وجێبەجێکرانی ئۆپراسیۆنی تیرئەنگیو لە باکووری کەرتی غەززە، سەربازێکی زایۆنیستی کوژراو وحەوت کەسی تر برینداربوون .
-
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکایی وفڕێ دانی بوتڵ بەرەو بن گوێر
نیسان 24, 2025 12:58سەدان چالاکی لاگری فەلەستین لە مەیامەی ئەمریکا بە فڕێدانی بوتڵی ئاو لە بن گوێر وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی رژێمی زایۆنیستی پێشوازیان کرد وبە هاواری شەرم بکە" ناوبراویان بەڕێ کرد.
-
بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە وکاولکرانی ٣٧ نەخۆشخانە لەم کەرتە
نیسان 24, 2025 12:08وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بە ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە ڕایگەیاند کە دوابەدوای بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، هەتا ئێستاکە ٣٧ نەخۆشخانە لە سەرانسەری کەرتی غەززە بەشێوەی تۆکمە و تەواو کاول بوونە وەهیچ کاڕێکیان تیدا ئەنجام نابێت.
-
پشتیوانیی خەڵکی ئینگلیز لە غەززە
نیسان 24, 2025 05:50پشتیوانیی خەڵکی ئینگلیز لە غەززە بەردەوامە؛ ڕاپۆرتێک لەم بارەوە دەبینین.
-
بەرز بوونی ژوماری شەهیدانی غەززە
نیسان 23, 2025 13:06وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٤ فەلەستینی شەهید و بریندار بوون و ژمارەی شەهیدانی شەڕی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستین بۆ ٥١ هەزار و ٣٠٥ کەس بەرزبووەتەوە
-
گیانلەدەسدانی نزیکەی 18 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە
نیسان 23, 2025 12:15بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە شەهیدبوونی نزیکەی 18 هەزار منداڵی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و داوای هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا ی کرد لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بۆ ڕزگارکردنی بەشی تەندروستی لە کەرتی غەززە.
-
شاڵاوی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
نیسان 23, 2025 05:36لە سی و شەشەمین ڕۆژی هەستانەوەی شەپۆلی تازەی پەلاماردرانی کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکانی لە خانیونس و ناوچەکانی دیکەی کەرتی غەززە بۆردومانکرد.
-
حەماس داوای کرانەوەی دەروازەکانی غەززە دەکات
نیسان 22, 2025 14:00بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ٥٠ ڕۆژ بەسەر داخرانی تۆکمە و تەواوی دەروازەکانی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی ئیسراییلەوە تێپەڕیوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخاتە سەر ئەم ڕژێمە بۆ ئەوەی ناچار بە کردنەوەی ئەو دەروازانە ببێ ، تا یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان خێرا بگەنە دەستی خەڵکەوە.
-
پشتیوانی بۆ گەلی غەززە لە لایەن مامۆستایانی ئایینیەوە
نیسان 22, 2025 07:00پەیامنێر : دارا عەبدوڵڵا