١٤بریندار لە تازەترین پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438523-١٤بریندار_لە_تازەترین_پەلاماری_ئاسمانی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سەنعا
لەپەلاماری فڕکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان  بۆ سەر سەنعا١٤ شارومەندی یەمەنی برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2025 04:47 Asia/Tehran
  • ١٤بریندار لە تازەترین پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا

لەپەلاماری فڕکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان  بۆ سەر سەنعا١٤ شارومەندی یەمەنی برینداربوون.

بەپیی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە ی یەمەن ، وەزاڕەتی تەندروستی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندلە پەلاماری شەوی ڕابردووی فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان بۆ سەر ناوچەی سەعوان، شەقامی ئەلئەربەعین لە شاری شەعوب هەڵکەوتوو لە پارێزگەی سەنعا چواردە شارومەندی یەمەنی بریندار بوون. بەپیی ئامارە سەرەتاییەکان شارومەندیکیش لە شەقامی ئەلمەتار لە شاری بنی حارس برینداربوو. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: پەلاماری ئەمریکا بۆ سەرشارومەندانی ئاسایی بنپێکردنی ئاشکرای هەمووجاڕنامە وپەیمان نامە نێودەوڵەتی ویاساییەکانی مافی مرۆڤە. شارومەندانی یەمەنی بە ئامادەبوون لە شوینی ئەم جەنایەتە ڕایانگەیاند کە سەرباری ئەم پەلامارانە ، درێژە ئەدەن بە داکۆکی خۆیان لە فەلەستینیەکان وخەباتکاریەکانی خۆیان هەتا ڕاگرتنی تۆکمە وتەواوی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسە رغەززە.