-
هەڕەشەی ترامپ لە خۆڕاگریی فەلەستین
کانونی یهکهم 03, 2024 10:19دۆناڵد ترامپ دوێنێ بەفەرمی رایگەیاند: بێتوو تا ٢٠ ژانوییە و بەرلە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنیی ، گیراوە زایۆنیستەکانی غەزە بەرنەدرێن ، لێکەوتەکانیی ، رۆژهەڵاتی ناڤین دەکاتە جەهەندەم
-
شەهیدبوونی دەیان فەلەستینی دیکە
کانونی یهکهم 03, 2024 10:18سەرچاوە پزیشکییەکان: لەئەنجامی هێرشی دوێنێی سوپای رژێمی زایۆنیی بۆسەر غەزە ، پترلە ٥٠ فەلەستینی شەهید بوون
-
حەماس: لێواری ڕۆژئاوا توانای لێدانی ڕژێمی داگیرکەری هەیە
کانونی یهکهم 02, 2024 15:43بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە پەلاماری ئەرتەشی تیرۆری زایۆنی بۆ سەر لیواری ڕۆژئاوا و دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی فەلەستینی جەختی لەوە کردەوە کە لیواری ڕۆژئاوا توانای لێدانی ڕژێمی داگیرکەری هەیە .
-
145 شەهید و بریندار لە پەلامارەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر غەزە
کانونی یهکهم 02, 2024 15:43وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە باسی شەهید و بریندار بوونی 145 فەلەستینی دیکەی کرد لە ئاکامی دەسدرێژیەکانی 24 کاژێری ڕابردوو بۆ سەر ئەو ناوچەیە
-
داننانی کاربەدەستی پێشووی ئیسراییل بە جەنایەتی جەنگی لە غەززە
کانونی یهکهم 02, 2024 12:43مووشە یەعالوون وەزیری شەڕی پێشووتری ئیسراییل بە داننان بە هەوڵەکانی ئەم ڕژێمە بۆ پاکتاویی نژادی لە کەرتی غەززە وتی کە سوپای ئیسراییل لە شەڕی دژ بە فەلەستینییەکاندا لە کەرتی غەززە ژینۆسایدی ئەنجامداوە.
-
تیاچوونی تانک و شۆڤەڵی ئیسراییلی بە دەستی هێزەکانی قەسام
کانونی یهکهم 02, 2024 12:43لقی سەربازیی حەماس رایگەیاندووە کە لە هەڵمەتەکانی ئەمدواییەیدا بۆ سەر داگیرکەران، شۆڤەڵێکی سەربازیی ئیسراییلی و تانکێکی مێرکاوای لە باکووری غەززە تیابردووە و هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی هایبریدیشی دژ بە هێزەکانی سوپای تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
-
٤٢٣مین ڕۆژی شەڕی غەززە؛ کوشت وبڕی بێ وەستان وگەشبینی ئەمریکا لەبارەی دەس ڕاگەیشتن بە ئاگربڕ
کانونی یهکهم 02, 2024 04:10شەڕی بەرەکوژی غەززە لە حاڵێکدا ئەمڕۆدوشەممە چووەتە ناو٤٢٣مین ڕۆژی خۆی کە ڕژێمی زایۆنی سەرباری دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی سزا لەبارەی ئەنجام دانی جەنایەت وتاوانی جەنگی لە دژی فەلەستینیەکان، هەروا درێژە ئەدات بە ناکارامە هیشتنی هەرجۆرە دەسپێشخەری بۆ وەستاندن وڕاگرتنی جەنات لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە ١٤٠ هەزارشەهید وبرینداروزیاتر لە دە هەزاربێسەروشوێنی لێکەوتەوە، وهەروەها بووە هۆی کاولکاری بەربڵاووقات وقڕی کە مردنی دەیان هەزارمنداڵ وبەساڵاچوویشی لێکەوتەوە .
-
شەهیدبوونی ١٨ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی
کانونی یهکهم 01, 2024 16:06وەزارەتی تەندروستی فەلەسین لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی چوارسەو بیست و دووهەمی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایوونی دژ بە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای داگیرکەر لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی ڕابردوودا شەش کوشت و کوشتاری دیکەی دژ بە خەڵکی مەدەنی فەلەستین لەم کەرتەدا ئەنجام داوە.
-
تووڕەیی و هاواری لایەگرانی فەلەستین لە ئینگلیز
کانونی یهکهم 01, 2024 15:50وێنای جوانی یەکدەنگیی چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی ئینگلیز لەگەڵ گەلی فەلەستین و لوبنان و خۆڕاگرییەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسراییل دیسان لە پێتەختی ئینگلیز خۆی دەرخست.
-
ئانڕوا ناردنی یارمەتی بۆ غەززە لە دەروازەی کەرەم ئەبووسالمەوە ڕادەگرێ
کانونی یهکهم 01, 2024 15:40ئاژاسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند کە چالاکییە مرۆڤدۆستانەکان لە غەززە لەبەر گەمارۆدرانی بێوچان و تەگەرەنانەوەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ئیتر گونجاو نییە.