-
شەهیدبوونی زیاتر لە ٥٠٠ لوبنانی لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی
ئاب 15, 2024 07:06وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، پتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی لوبنانی لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری ئەو وڵاتە شەهید بوون.
-
برینداربوونی زیاتر لە دە هەزار سەربازی سوپای ئیسرائیل
ئاب 15, 2024 06:48سەرچاوە فەرمیەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتیان داکە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕ لە دژی کەرتی غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە دە هەزارسەربازی زایۆنیستی برینداربوونە .
-
پێداگریی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەسەر پێویستیی خۆڕاگریی لەهەمبەر شەڕی دەرووونیی دوژمندا
ئاب 15, 2024 06:46ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە فێڵ و دهۆی ناحەزان لە هەڵایساندنی شەڕی دەروونی و ناچارکردنی گەلی ئێران بە پاشەکشێ لەوارە جۆربەجۆرەکاندا، ناسینی بارستایی و تواناکانی خۆ و خۆبواردن لە زەق کردنەوەی توانای ناحەزانی،بەڕێکاری بەرەوڕووبوونەوەی ئەو فێل و دهۆیە ناوبرد.
-
نامە ناڕازیانەکانی ئێران بە کاربەدەستانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاب 15, 2024 05:48باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان کان لە ژنێڤ ، بەناردنی نامەی جیاجیا بۆ کاربەدەستی مافی مرۆڤ ، ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی بە کاروکردەو سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنی وبەتایبەت ترۆری ئیسماعیل هەنیە ، ڕێبەری سیاسی فەلەستین .
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ڕژیمی زایۆنیستی سەدی هەشتاو چواری خەڵکی غەزەیان دەربەدەرو پەرتەوازە کردوە
ئاب 14, 2024 09:45جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی: بۆردومان و دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە هەروا دەبێتە هۆی قەڵاچۆو بریندارو ئاوارەکردنی خەڵکی فەلەستین.
-
ڕژیمی داگیرکەر دەبێ سزای دڕندەکاریەکانی بچێژێ
ئاب 14, 2024 08:50سەرۆکی بەڕێوەبەری پەیوەندی نیشتمانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیست پێویستە سزای دڕندەکاریەکانی بچێژێ.
-
باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ئەمریکا پاڵپشت و پەرەپێدەری سەرەکی تیرۆریزمە
ئاب 14, 2024 06:15باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا پاڵپشت و پەرەپێدەری سەرەکی تیرۆریزمە لە ناوچەکەو جیهان دا.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: هەڵوێستی دووڕویانەی ئەمریکا بۆتە هۆی ملهوڕی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست
ئاب 13, 2024 09:49سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی هەڵوێستی دووڕویانەی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بۆتە هۆی ملهوڕی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست بۆ تیرۆرو دڕنکاری کارەساتبار لە غەزەو وڵاتانی ناوچەکە.
-
گیرانی نزیک بە دە هەزار فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا لە دەسپێکی هەڵمەتی "باهۆزی ئەقسا"وە تائێستا
ئاب 13, 2024 09:15سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند؛ نزیک بە دە هەزار فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە تائێستا قۆڵبەست کراون.
-
درێژەی یارمەتی چەکەمەنی ئەمریکا بە ڕژیمی دڕندەکاری زایۆنیست
ئاب 13, 2024 06:40لە سەروبەندی یازدەهەمین مانگی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە کەرتی غەزە. ئەمریکا دیسانەوە پاڵپشتی دارایی خۆی بۆ کڕینی چەک و جبەخانەی سەربازی ئەو ڕژیمە سەلماندەوە.