هەنییە: ئێمە رادێین لەگەڵ هەر ڕێککەوتنێک کە راگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428041-هەنییە_ئێمە_رادێین_لەگەڵ_هەر_ڕێککەوتنێک_کە_راگیردرانی_شەڕ_و_چوونەدەری_داگیرکەران_بگرێتەوە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس رایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لێبڕشتانە و بە ڕوانگەیەکی ئەرێنیەوە دەجوڵێتەوە بەرامبەر بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە ڕاگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2024 09:32 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس رایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لێبڕشتانە و بە ڕوانگەیەکی ئەرێنیەوە دەجوڵێتەوە بەرامبەر بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە ڕاگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە.

"ئیسماعیل هەنییە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس رایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە و گرووپە خۆڕاگرییەکانی دیکەی فەلەستین لێبڕشتانە و بە ڕوانگەیەکی ئەرێنیەوە دەجوڵێنەوە بەرامبەر بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە ڕاگیردرانی شەڕ، چوونەدەری داگیرکەران و مامەڵەی دیلبەدیل بگرێتەوە. 

"ئیسماعیل هەنییە" راشیگەیاند: حەماس دانوستانەکان بە پشت بەستن بە ویست و ورەی بەرزی گەل و خۆراگریی قارەمانی فەلەستین بەڕێوەبەرایەتیی دەکات.

هەنییە وتیشی: گەلی فەلەستین تا بنەبڕکرانی داگیرکاری و پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قودسی پیرۆز واز لە خەباتی خۆی ناهێنێ.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس هەرەها وتیشی: تووڕەیی و نەڕاندنی شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە قودس پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم شارە شەڕ و کێشەی لێوە دەخێزێ و گەلی فەلەستین تا دوادانەی داگیرکەران وەدەرنەنێت داناکەوێ.