حەماس: تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێک نابین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428053-حەماس_تەسلیمی_هیچ_زەخت_و_گوشارێک_نابین
یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە هەموو بەرەکاندا چەقیوەتە نێو زەلکاوێکی ستراتژیک، پێیداگرت: نیازی نەتانیاهوو پەرەپێدانی شەڕە، بەڵام حەماس هەرگیز لە داخوازە سەرەکییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە و تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێکیش نابێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2024 10:36 Asia/Tehran
  • حەماس: تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێک نابین

یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە هەموو بەرەکاندا چەقیوەتە نێو زەلکاوێکی ستراتژیک، پێیداگرت: نیازی نەتانیاهوو پەرەپێدانی شەڕە، بەڵام حەماس هەرگیز لە داخوازە سەرەکییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە و تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێکیش نابێ.

«احمد عبدالهادی» نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە شەڕی غەززە و هەروەها هەواڵەکانی هاوپێوەند بە پێشنیاریی بانگەشەیی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئاگربڕ کە لە زاری "جۆ بایدێن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە هاتە ئاراوە، وتی: ڕژێمی داگیرکەر ئەمڕۆکە چەقیوەتە نێو زەلکاوێکی ستراتژیک لە هەموو بەرەکاندا و دیسانەوە لێبڕاوانە پێداگرین لە سەر ئەوەی کە حەماس هەرگیز لە داخوازە سەرەکییەکانی سەبارەت بە دانوستان بۆ دامەزراندنی ئاگربڕ پاشگەز نابێتەوە.

عەبدولهادی لە وتووێژێکدا وتیشی: ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دەسکەوتی ستراتژیکی جۆراوجۆری هەبوو، لەوان ئەوەی کە ترس و تۆقانی خستە نیو دڵی کاربەدەستان و شارۆچکەنشیانی زایۆنی. ئەم ئۆپەراسیۆنە یاسا و ڕێساکانی شەڕی دژ بە دوژمنی داگیرکەری تەواو گۆڕی و دەسکەوت و دواهاتەکانی ئەم گۆڕینەیش بۆ هەمووان دەرکەوتووە.

ئەم کاربەدەستەی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی؛ ڕژێمی زایۆنی ئێستاکە لە کەرتی غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و قودسی داگیرکراو و لە هەموو بەرەکاندا تووشی چەقبەستووییەکی ستراتژیک بووە و چەقیوەتە زەلکاوێک کە ڕزگار بوونی لێی ئەستمە.