-
تێکشکێندرانی شۆڤڵێک و ترۆمبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی
تشرینی دووهم 25, 2024 04:50گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس لە درێژەی هەڵمەتەکانی لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، چەکئامێر و بنکەو بارەگای چەکدارانی سوپای ترۆری بەئامانج گرت کەبەهۆیەوە، ترۆمبیلێکی زرێپۆش و شۆڤڵێکی سەربازیی ئیسرائیلی لەباکوری شاری ڕەفەح پێکا.
-
هێرشی بێوێنەی مووشەکیی حیزبوڵا بۆ سەر تلاڤیڤ
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هێرشی قورس و بێوێنەی مووشەکیی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بۆ سەر تلاڤیڤ و ئاورتێبەردرانی ئەم شارەیان کردووە.
-
ئەمریکا هەڕەشەی بایکۆتی لە هاوپەیمانەکانی کرد
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34سناتۆری ئەمریکایی لە هەنگاوێکی بیوێنەدا هەڕەشەی بایکۆتی لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە کرد واتە ئینگلیز، فەرەنسا، ئەڵمان و کەنەدا.
-
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی قورئانی لە ویلایەتی هیرات
تشرینی دووهم 24, 2024 08:20کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی قورئانی بە بەشداریی دەیان قاریی ئەفغان و ژمارێک قاریی نێودەوڵەتی لە هیرات بەڕێوەچوو. دەگوترێ ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە گەیاندنی پەیامی یەکێتی و یەکدەنگی بە ئۆمەتی ئیسلامی لە ڕێگای کەلامی خواوەندەوە بووە.
-
تانکە زل و پێشکەوتەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەونە داوی خۆڕاگری
تشرینی دووهم 23, 2024 15:06میدیایەکی سر بازیی لە ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە بەشێک لەو زەبر و زیانەی کە لە شەڕی غەززە و لوبنان لە سوپای ڕژێمی ئیسراییل کەوتووە، نووسی: لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا ژمارێک تانکی مێرکاوا شەشی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دەستی خەباتکارانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە تیاچوون.
-
پێشوازیی حکومەت، پەرلەمان و ڕێبەرانی عێراق لە بڕیاری گرتنی سەرانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 23, 2024 14:45حکومەتی عێراق، پەرلەمان و ڕێبەرانی سیاسیی ئەم وڵاتە پێشوازییان کرد لە دەرکرانی بڕیاری گرتنی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆکوەزیران و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی وەکوو جەنایەتکاری جەنگی لە لایەن دادگەی نێودەوڵەتیی دادەوە.
-
درێژەی لاگریی یەمەنیەکان لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان
تشرینی دووهم 23, 2024 10:00دەیان هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن جارێکی دیکە بە سازدانی ڕێپێوان لە شارە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە جەختیان کرد لەسەر لاگری خۆیان لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان
-
ناوچەکە بە سەردەمێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت
تشرینی دووهم 23, 2024 07:47عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک وتی : ناوچەکە بە سەردەمێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.
-
لابردنی شارەوانەکانی دێرسیم و پلورو دانانی قەیم
تشرینی دووهم 23, 2024 07:32دوای لەسەرکار لابردنی شارەوانی هەڵبژێردراوی دەم پارتی لە دێرسیم و ئەندامی جەهەپە لە پلور و دانانی قەیم لەو شارانە ، ناڕەزایەتیگەلی بەربڵاوی جەماوەری وەڕێ خرا
-
لاگری بەحرینیەکان لە خەڵکی غەزە و لوبنان
تشرینی دووهم 23, 2024 04:46بەحرەینیەکان شەوی شەمە بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی غەزە و لوبنان و بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی زایۆونیەکان ڕێپێوانیان کرد