-
ئیرەوانی: ئێران وەڵامێکی کوشندە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی
نیسان 01, 2025 14:30نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا: ئێران وەڵامی خێرا و کوشندە دەداتەوە بە هەر چەشنە دەسدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی.
-
بازدانی چەتربازەکان لەسەر تاوەری میلادەوە بۆ بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە
نیسان 01, 2025 10:12بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، سەرلەبەیانیی دووشەممە ١١ی خاکەلێوە ژمارەیەک لە چەتربازەکان هەوڵی بازدانی بەیس جامپینگ (BASE jumping) لە تاوەری میلادی تارانەوە دان.
-
ڕێبەری شۆڕش: کۆماری ئیسلامی دەستی دۆستایەتی و هاوکاریی درێژ کردووە بەرەو هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان
ئادار 31, 2025 18:36ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی یەکدەنگی و وشیاری ئۆمەتی ئیسلامی بە هۆکار و سەرچاوەی سەربەرزیی ڕوولەپەرەی ئیسلام و ڕووبەڕووبوونەوەی زۆربێژی و باجخوازیی زلهێزانی جیهان ناوبرد و پێێداگرت کە دەستی برایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ کراوەتەوە بۆ هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان.
-
ڕێبەری شۆڕش: ئەگەر ئەمریکییەکان شەڕاشۆیی بکەن، بە تووندی وەڵامیان دەدرێتەوە
ئادار 31, 2025 18:07ڕێبەری مەزنی شۆڕش فەرمووی: ئەگەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی شەڕ وەڕێخەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی تووند و گورچکبڕ وەردەگرنەوە و بێتوو دوژمن وەک ساڵانی ڕابردوو لە دووی دوبەرەکی نانەوەدا بێ، ئەوا گەلی ئێران وەڵامێکی تووندی دەداتەوە.
-
پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی نیچێرڤان بارزانی لە بەرپرسانی ئێرانی
ئادار 31, 2025 17:37سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی کرد لە مەقامی مەزنی ڕێبەری ، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی مەجلیسی ئێران.
-
وتەبێژی حکومەتی ئێران: هەوڵ دەدەین بۆ دیتنەوەی ڕێگای دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا
ئادار 30, 2025 11:48وتەبێژی حکومەتی ئێران بە ئاماژە بە وەڵامەکەی تاران بە نامەکەی ئەمریکا وتی: ئێمە هەموو هەوڵمان دەدەین بۆ دیتنەوەی ڕێگایەک بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا .
-
بە قایی : وەڵامی نامەی ترامپ دوای تۆکمە کرانی لێکدانەوەکان دەدرێتەوە
ئادار 17, 2025 15:42وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: وەڵامی نامەی ترامپ دوای تۆکمە کرانی لێکدانەوەکان لە ڕێگەی گۆنجاو دەدرێتەوە.
-
پێشانگەی " ژنان و شکۆی فەرهەنگی ئێرانی" لە ناوەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ
ئادار 17, 2025 13:00پێشانگەی وێنەی" ژنان و شکۆی فەرهەنگی ئێرانی" لە بنکە و ناوەندی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەستی بەکار کرد.
-
ناڕەزایەتی توندی نوێنەری ئێران بەرامبەر بە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش
ئادار 13, 2025 15:29نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بەرنامەیی ئەتۆمیی ئێرانی بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەو کارەی بە کردەوەیەکی دنەدەرانە و پاسانەدراو وەسف کرد.
-
هەڵوێستی چین لە کاردانەوە بە کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران
ئادار 03, 2025 16:04باڵوێزی و نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وتنی ئەوەی کە بەکارهێنانی میکانیزمی پەلە پیتکەی ئەنجومەنی ئاسایش بنیاتنەر نیە ، هاوکاری ئێران وئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە سەرکەوتوانە زانی .