دەسپێک ماوە

پێشبڕکێی دەست و فەرمان

پێشبڕکێی گەورەی (دەست و فەرمان) بە یەکێ لە مەزنترین پێشبڕکێ تەلەڤیزیۆنەکان دێتەهەژمار و لێوانلێوە لە دیمەنی سەرنجڕاکێش و پڕهەیەجان .داواتان لێدەکەین ، بینەربن. هەموو ڕۆژێک 11:30بەکاتی ئێران و 11:00بەکاتی عێراق

11:30 60

زنجیرە درامای جانتای ئینگلیزی

بەسەرهاتی درامای جانتای ئینگلیزی لەبارەی ژیانی کەسێکی خەیاڵی بەناوی مەنسوری ئەدیبانە کە لەفەڕانسا خوێندویەتی و لەپاش دۆڕانی لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ، لەخولی دواتر بەیارمەتی کچێک بەناوی مەستانە ، سەردەکەوێ و دەبێتە ئەندام پەڕڵەمان.ناوبراو لەڕێی مستانەوە لەگەڵ ئینگلیزەکان ئاشنا دەبێ و لەوسۆنگەوە گۆرانێکی گەورە لە ژیانی خۆی و بیروباوەڕەکانی بەدی دێت ..... کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 15:30بە کاتی ئێران و 15:00کاتی عێراق

15:30 25

زنجیرە درامای پەرەستارەکان

ئەم درامایە باسی ژیانی چەند پەرستارێک دەکات کە لە بنکەیەکی ئمیر جەینسی  چالاکی دەنوێنن و بەس تەنیا  بە ژیانی پرۆفشناڵیان بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو ھێندێک بەسەرھاتی  ژیانی تاکەکەسیی و ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ کادێرانی دیکەش دەگێڕێتەوە. نووسەر : عەلیڕەزا ئەفخەمی، مەحمود ڕەزا تەخشید ئەکتەرەکان : فاتیمە گودەرزی، لیندا کیانی، ئیلناز حەبیبی، عاتیفە ڕەزەوی، سیاوەش خیرابی، میرتاھیر مەزڵومی، ئەمین زندەگانی، ڕەزا تەوەکولی و.... کاتی بڵاوبوونەوە : 16:30بە کاتی ئێران ، 16:00بە کاتی عێراق

16:30 55

زنجیرە درامای دەمەوبەیان

چیرۆکی ئەو درامایە بریتییە لە هەوراز و نشێوی بنەماڵەیەکی رەسەنی ئێرانی لە ماوەی سی ساڵ و لە جەنگەی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی رژێمی بەعسی عێراق و رووداوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەیەی هەشتای زایینی لە ئێراندا کە یاسەمەن تاقە کچی ئەو بنەماڵەیە دەورگێڕی سەرەکی چیرۆک و بەسەرهاتەکەیە. کاتی بڵاوبوونەوە :  هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 18:30 بە کاتی ئێران و 18:00 بە کاتی عێراق   

18:30 55

نوچە

19:30 20

زنجیرە درامای نەخۆشخانەی حاشیە

بەسەرهاتی درامای کۆمێدی "نەخۆشخانەی حاشیە" لەوێڕا دەسپێدەکات کە "هومەنی سەحرایی" کە پزیشکە تووشی کێشەیەک دەبێ و بە پزیشکێکی سەرپێچکار دەناسرێ.بەپیاوەتی دکتۆر "کەی مەرام " ئەو ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک بەناوی حاشیە دەکرێت تا دوای 80ساڵ وەستانی ئەو نەخۆشخانەیه ، سەرلەنوێ بیخاتەوە کار بەڵام نەوەی ئەوکەسەی نەخۆشخانەکەی وەقف کردووە واتە کەنگەر زەهتاب بەنیازە بەشێوازێک زەوی نەخۆشخانەکە بفرۆشێت.بەڵام وازدێنێ و لەگەڵ پزیشکەکان هاوکاری دەکات و بەم شێوەیە چیرۆکەکە بەرەو پێش دەچێت. کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 20:00 بە کاتی ئێران و 19:30بە کاتی عێراق

20:00 45

بەشی هەواڵ

بەشی هەواڵ زیاتر بایەخ دەدات بە تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی جیهان. کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو ڕۆژێک 11:30 - 13:30 - 16:30 -21:00

21:00 15

ڕۆژەڤ

ڕۆژەڤ بەرنامەیەکە لەپاش هەواڵەکانی شەو پێشکەشتان دەکرێت و تێیدا دوایین پرس و ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان لەگەڵ شیکاران دەخرێتە بەرباس. کاتی بڵاوبوونەوە: ڕۆژانی شەممە تا چوارشەممە 21:15 بە کاتی ئێران و 20:45 بە کاتی عێراق

21:15 45

زنجیرە درامای خانویەک لەناو تەم

چیرۆکی دراماکە هاوچەرخە و بەسەرهاتی کچێکە بەناوی میجان کە لەگەڵ زڕدایکی بەناوی تایە لەنێو گوندێکدا دەژی .ڕۆژێک میجان و تایە ، توشی گەنجێکی بریندار دەبن و بڕیاردەدەن بەنهێنی و بەدوور لەچاوی خەڵک ، ئاگایان لێی بێ و برینەکەی ساڕێژبکەن .دواتر دەردەکەوێ ئەو گەنجە چالاکێکی سیاسیە و هێزەئاسایشییەکانی شا (ساواک)لەدووی دەگەڕێن ، جا لەبەر ئەوە چیرۆکەکە دەگاتە قۆناغێکی پڕلەهەیەجان .... کاتی بڵاوبوونەوە : 22:30 بە کاتی ئێران ، 22:00 بە کاتی عێراق

22:30 50