نەسرین حاتەمی پەیامنێری چالاکیی کەناڵی سەحەر لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە بەڕێکردنی تەرمی شەهید ڕەئیسی و یاوەرانی ئامادەبووە و دەڵێ ڕاستییەکان ئەوەندە گەورەن کە کامێرا نەیتوانیوە پیشانی بدات.
بەرنامەی وێستگە گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە و هەموو ڕۆژێک 17:30بەکاتی ئێران و 17:00بەکاتی عێراق بڵاودەکرێتەوە.
مامۆستا محەممەدتاهیر ئەحمەدزادە لێکۆڵەر و کارناسی ئایینی،لەبارەی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی قسەمان بۆ دەکات.
گوندنشینەکانی کوردستانیش هەروەک ناوچەکانی دیکەی ئێران لەبەر شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕیکانی بەداخ و ماتەمبار بوون.
ژمارێک کەسایەتیی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوون لە کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر، بەشداری کۆڕی پرسەو سەرەخۆشیی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی بوون.
شەهید "سەید ئیبڕاهیمی ڕەئیسی" کەسایەتییەکی جەماوەری، شۆڕشگێڕ و لایەنگری خۆڕاگریی ئیسلامیی بوو کە توانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەدا، پەیوەندیی دۆستانە دامەزرێنێ.
ڕێوڕەسمی دووهەمین فستیڤاڵی جیهانیی میدیایی "سوبح" بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێڕان و چل میوانی دەرەوەیی سێ شەممەی داهاتوو لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە دەچێ.
هەواڵنێر : هاودەنگ محەممەد