گێلان بەهەشتی سرووشتی ئێران
تشرینی دووهم 27, 2020 00:32 Asia/Tehran
«دەیلەمان» ناوچەیەکه لە پارێزگای گێلان. ئەم ھەوارگەیە لە ڕۆژھەڵاتی گێلان و لە نزیک شاری «سیاھکەل»دا ھەڵکەوتووە.
«دەیلەمان» بەرزترین ھەواری پارێزگای گێلان و لە دەست لێ نەدراوترین و ناوازەترین سوچەکانی مەڵبەندی کەسک و سەرسەوزی گێلانە.
کەش و ھەوای ئەم ھەوارە ساردو کوێستانییە و لەبەر چاوگەی زۆرو بەرجەوەنی سەرسەوزو دوندە بەفرداگرتووەکانی ناودارە.