دۆزرانەوەی گەورەترین شاری مێژوویی لە میسری کەونارادا
https://kurdish.sahartv.ir/tv/کورتە_بەرنامە-i395263-دۆزرانەوەی_گەورەترین_شاری_مێژوویی_لە_میسری_کەونارادا
کەوناراناسانی میسر باسی دۆزرانەوەی شارێکی بزربووی ناوچەی «ھابو»ی سەردەمی میسری کەونارایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2021 07:49 Asia/Tehran

کەوناراناسانی میسر باسی دۆزرانەوەی شارێکی بزربووی ناوچەی «ھابو»ی سەردەمی میسری کەونارایان کردووە.

کەوناراناسانی میسری شارێکیان دۆزیوەتەوە کە لەژێر لم دا ون بووەو ناوی «سەعود ئاتون» بووەو مێژووەکەی بۆ سەردەمی «ئامێن ھۆتێپ»ی سێھەم دەگەڕێتەوە.

ئەم شارە لە چاخی «توت عانێخ ئامون» واتە سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەریش ھەبووە. دکتۆر «زاھی حەواس» سەرۆکی کۆڕی کەوناراناسیی میسر جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەمە گەورەترین شارێکە کە ھەتا ئێستا لە میسردا دۆزراوەتەوەو شارەکە کاتی خۆی  بە ھۆی یەکێک لە پاشا گەورەکانەوە دامەزراوە.

«ئامێن ھۆتێپ»ی سێھەم لە ساڵی ١٣٩١ ھەتا ١٣٥٣ی بەرلە زایین لە میسردا فەرمانڕەوایی کردووە.