May 22, 2024 09:34 UTC

مەقامی مەزنی ڕێبەری ئەمڕۆ چوارشەم لەسەر تەرمی سەرۆک کۆماری شەهیدو هاوڕێکانی نوێژی کرد.

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕادیۆ تەلەفزیۆن ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و نوێژخوێندن لەسەر تەرمی حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و دوکتۆر ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوە و حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ئالی هاشم"ی نوێنەری وەلی فەقیه لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو دوکتۆر ڕەحمەتی پارێزگاری ئەو پاڕێزگەو هاوڕی بەرێزەکانیان لە ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگریان، لەدوای ماڵاوایی خەڵکی تەورێزو قوم لەو شەهیدانە، خەڵکی تارانیش دوێشەو لە موسەلای ئیمام خومەینی چونە سەردانی تەرمەکان و ئەمڕۆش خەڵکی هەر خەڵکی تاران لەهەمان کاتژومێرەکانی سەرەتای ڕۆژەوە بەمەبەستی ماڵاوایی لە تەرمی شەهیدەکان و بەشداری لە نوێژی سەرئەو شەهیدانە لە زانکۆی تاران و بە ئیمامەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی چوونە ئەو شوێنەو شکۆمەندانەوە بەشداریان تێدا کرد.

سەرپەیڤ