ئەرگی راین - 19-05-2021
May 20, 2021 12:09 Asia/Tehran
ئەم بینا مێژووییە گەورەیە کە لە پارێزگای کرماندا ھەڵکەوتووە بە بەریناییەکی زیاتر لە بیست و دووھەزار مەتری چوارگۆشە، دووھەمین بینای خشتینی گەورەی جیھان دوای قەڵاکەی بەم دێتە ئەژمار کە ھەموو ساڵێک میوانداری ھەزاران گەشتکاری نێوخۆیی و دەرەوەییە. قەڵای ڕاین کە بەڵگەیەکی پتەوە بۆ مێژووی ھەزارساڵەی ناوچەی ڕاین، بەشێوەی نژیارڤانیی سەردەمی ساسانی چێکراوە.