تاڤگەی شەڵماش شاری سهردهشت
تشرینی دووهم 01, 2017 00:00 Asia/Tehran
تاڤگەی شەڵماش یەکێ لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایه کە لە سەردەشت هەڵکەوتووە.ئەو تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەر سەوزه نزیک شاری سەردەشته و یەکێ لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووکە هەژماردەکرێ.
ئەو تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێک هاتوە ئێستا وەکوو هاوینە هەوار و سەیرانگەی لێ هاتوه کە لە وەرزی گەرمادا هەزران کەس ڕووی تێ دەکەن، سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان لە نزیک پاڕکیبگە بەڵام دوانی تر دەبێ بڕێکی زۆر بە پێ بۆی بچیه خوارەوە.