کانونی دوھەم 05, 2022 11:31 Asia/Tehran
  • شێعرێک بە ناوی زستان

دیاریی ھۆگرێکی کەناڵی سەحەر - دوکتور بەهرووز خەیریە - نووسەر و توێژەر

زستان

ڕۆژێکی سەردی زستان

ڕۆیشتم بەرەودارستان

بەفرێکی زۆر باریبوو

لە سەر بەردو درەختان

باڵندەی بچووك بچووک

دەیانخوەند جرووک جرووک

لە ژێر تاقی ئاسمان

دەڕۆیشتن سووک سووک

کەو سەری لە بەفرا بوو

قاسپەو جووکەی نەمابوو

لە ژێر پەردەیی بەفرا

ڕەشی دیدەی پۆشا بوو

باڵەندەکان کش و مات

کزەی زەلان کەدەهات

کۆ ئەبوونەو ئەڕۆیشتن

تا ئەوپەڕی خەیاڵات

ڕووبار زۆر بێ سەدا بوو

گرمەو هاڕەی نەمابوو

چما لە سۆزی سەرما

هەمووی گیانی ڕچا بوو!

تیشکی هەتاو کە ئەڕژا

بە سەر داوێنی چیا

پێم وابوو فەرشی زێڕین

بە سەر ئەرزا دەکێشرا

لە داوێنی کێوی جوان

لووتکەی ئەسوێتە ئاسمان

شینایەکی زۆر بچووکلە پڕ خۆی ئەدا نیشان

باڵندەیێکی بچووک

دەنووک شین و ئێسک سووک سووک

لە سەر بەفری سپی و سارد

کەوتبوو وەک بەردە بووک

لە لای دەنووکی شینی

لەگەڵ چۆڕەی ئەسرینی

دڵۆپە خوێنێکی سوورلە دوورەو خۆی ئەنوێنی

دڵۆپە خوێنی سوورو گەرم

دەی وت ئەی ڕاوچی بێ شەرم

لە بۆ چی وای لێ کردم

بۆچی گیانت لێ بردم

مەگەر کە ئەو یەزدانە

ئەو خالەقی ویجدانە

ئیزنی وای داوە بە تۆ

بەچکەم بکەی بێ لانە؟

سەرپەیڤ