ئه‌یلوول 17, 2017 16:03 Asia/Tehran
  • نوێنەری مەجلیسی ئێران: ڕوانگەی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا، چین و ڕووسیا بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش

ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: یەکێتیی ئەورووپا، چین و ڕووسیا سوور و پێداگرن لە سەر پێویستیی بەردەام بوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش.

"عەلیڕەزا ڕەحیمی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا؛ بە ئاماژە بەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنێکی درێژماوەیە کە لە کەشێکی تژی لە بێ متمانەیی بەرامبەر بە ئەمریکاییەکان جێبەجێ کرا، وتیشی: دوژمنایەتییی ئەمریکا بە تەگەرەنانەوەی لە سەر ڕێگای جێبەجێ کردنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش دەرکەوتووە.

ڕەحیمی وتیشی: لەبەر پێویستیی جیهانی و قازانج  و بەرژەوەندیی نیشتمانیی هەموو لایەنەکان، هەوڵی ئێمە لە سەر ئەوەیە کە بە بوون یان نەبوونی ئەمریکا، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش پەکی نەکەوێ.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرپەیڤ