قۆڵبەستکرانی سەدان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ترۆریستانی داعش لە تەلعەفەر
هێزە عێراقییەکان رۆژی دووشەممە سەدان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی تاقمی ترۆریستی داعش کە لە شاری " تەلعەفەر" هەلاتبوون قۆڵبەست کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، کاربەدەستانی عێراقی زیاتر لە ١٠٠٠ ئافرەت و منداڵی سەر بە بنەماڵەکانی تاقمی ترۆریستی داعش کەلە ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنیی تەلعەفەر خۆیان دا بە دەست هێزەکانی پیشمەرگە، قۆڵبەست کردووە .
ئەو کەسانە خۆیان لە ناوچەی " ئەلعیازییە" لە باکووری شاری تەلعەفەر لە رۆژئاوای مووسڵ خۆیان دا بە دەست هێزە کوردەکان لە رۆژئاوای مووسڵ دا . هەوالیکی دیکە لە عێراق ئەوەیە کە ، سەرچاوە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە باسیان لە دەستپێکیی ئۆپەراسیۆنیی ئازادکردنیی شاری " حەویجە" لە باشووری ستانی کەرکووک هەواڵ ئەدەن. شاری حەویجە، دوایین پێگەی داعش لە ستانی کەرکووک ، باکووری عێراقە . تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بە پشتگریی دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی ئەو وڵاتە بە پەلامار بۆ سەر عێراق، بەشگەلێکی ناوچەکانی باکووری و رۆژئاوایی ئەو وڵاتەیان داگیر و تاوانکاریی بێ ئەژماریان ئەنجام داوە .