نیسان 30, 2024 11:05 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی مەجلیسی باڵای عێراق وێڕای سپاس و پێزانین بۆ هەڵمەتەکەی وەعدەی سادق بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی ڕاشیگەیاند کە ئەو هەڵمەتە بۆتە هۆی بەهێزکردنی زۆرتری شووێن و پێگەی ئیران و هێڵی خۆڕاگری لەنێو هاوکێشە جیهانیەکان دا.

عەلی دیفاعی وتەبێژی مەجلیسی باڵای عێراق لەمیانەی وتووێژێک سەبارەت بە وڵامی شێلگیرو لێبڕاوی ئێران بە دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ئەو ڕژیمە وتی: دژکردەوەکەی ئێران لەو پەیوەندیەدا وڵامێکی هێزمەندانەو دلێرانەو ژیرانە بوو کە بەهۆیەوە کۆتایی هات بە خەیاڵی لەشکان نەهاتوویی ئەرتەشی زایۆنیستی  و توانای بەرگری و گومبەزە پۆڵاینەکەی و تەنانەت لاوازی هاوپەیمانەکانیشی بۆ خەڵکی جیهان بەدیار خست و نیشانی دا کە ئێران بەردەوام هێزمەندانە لەکاتی بڕیاردانی گرینگ و چارەنوس ساز دا دلێرانە دەجوڵێتەوە.

دیفاعی پێداگری کرد کە ئێمە ثی مان وایە کە لەدوای وڵامەکەی ءیران هاوکێشەکانی زاڵ بەسەر جیهان دا گٶران، هەربۆیە وا چاوەڕوان دەکرێ دەسەڵاتی شوێندانەری کۆماری ئیسلامی و سەرجەم وڵاتانی ئەندامی هێڵی خۆڕاگری بەهێزتر ببێ و ئێرانیش سەلماندویەتی کە دژبەرە لەگەڵ هەرچەشنە زاڵخوازی و دەسوەردان و پەلامارێکی دەرەکی.

سەرپەیڤ