ئەمریکا لە هەمبەر بالەکارانی ئێران دا بە چۆک دا هات
ئهیلوول 13, 2017 16:34 Asia/Tehran
تیمی نیشتیمانیی بالەکارانی ئێران لە دووهەمین ململانێی لە کێبەرکێکانی کاپی پاڵەوانەتیی گه ورانی جیهان توانی له ئەمریکایەک کە خاوەنی سێ میدالیای زێڕی ئولەمپیکە، بباته وه .
هه لبژارده ی بالەی ئێران و تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە دووهەمین ڕۆژی حەوتەمین خولی کێبەرکێکانی باڵەی کاپی پاڵەوانەتیی تەمەندارانی جیهان لە هۆڵی (گایشی هاڵ)ی شاری ناگۆیای ژاپۆن بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە.
تیمی نیشتیمانیی بالەی ئێران لەم یارییەدا بە دەرەنجامی سێ بە دوو تیمی هێزمەندی ئەمریکای بردەوە. تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بەم سەرکەوتنەی لە ئەنجامی دوو بردنەوەو چوار خاڵ کەوتە سەرەوەی خشتەی ململانێکانی جیهانی.
تیمی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یەکەم دیداری کێبەرکێکانی باڵەی کاپی پاڵەوانەتیی گه ورانی جیهان ڕۆژی سێ شەممە توانی له ئیتالیا بباته وه .