کاراتە کای مەهابادی مەداڵیای برۆنزی ڕکابەرییەکانی جیهانی کازاخستانی دەستخست.
سەرۆکی لیژنەی کاراتەی مەهاباد گوتی: "بەهزاد خزری" وەرزشڤانی نیشتمانی پۆشی ئەم شارستانە لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی کاراتەی ٢٠١٩ـی کازاخستان توانی پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنز دەستبخات.
عەتائۆڵڵا کاویان ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا گوتیشی: ئەم کاراتەکای مەهابادی لە کێشی خوارەوەی ٧٠ کیلوگرام بە شکست دانی وەرزشڤانانی بریتانی،تاجیکستان و ژاپۆن توانیی بڕواتە قۆناخی بەرلەفیناڵی ئەم ڕکابەرییانە و لەم قۆناخە سەرەڕای شیاوەتی زۆری بەرامبەر وەرزشڤانیک لە ڕووسیا یارییەکەی دانا.
ئەو گوتیشی: ئەم کاراتەکای مەهابادی هاوڕێ هەشت وەرزشڤانی دیکە وەکوو نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕکابەرییانە ئامادەبوون. ئەو دەشڵێت: هەڵبژاردەی کاراتەی شێوازی ئۆیامای وڵاتەکەمان لەم ڕکابەرییانە بە دەستخستنی مەدالیایەکی زێر، زێوێک و ٢ بۆرۆنز پلەی سێهەمی دەستخست. ڕکابەرییەکانی جیهانی کاراتە بە ئامادەبوونی ٢٦٠ وەرزشڤان لە ٢٦ وڵاتی جۆر بە جۆری جیهان لە وڵاتی کازاخستان بەڕێوە چوو.