May 08, 2024 12:20 Asia/Tehran

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە تەنیا لەمپەری سەر ڕێگای دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە زانی.

مووسا ئەبوومەرزووق پێیداگرت کە هەموو وڵاتانی جیهان تەنانەت ئیسراییلییەکانیش رازین بە دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە و تەنیا نەیاری ئەم ڕێککەوتنە نەتانیاهوویە. ناوبراو ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەگەر نەتانیاهوو بەڕاستی پاراستنی گیانی ئەسیرانی ئیسراییلی بۆ گرینگە، دەبێ گەڵاڵەی پێشنیاریی میسر و قەتەر  بۆ ئاگربڕ قەبووڵ بکات.

ئەبوومەزرووق وتی کە ئێمە لێبڕاوانمە و بە هەست بە بەرپرسایەتییەوە هاتینە مەیدانی دانوستانەوە و تا ئێرەی دانوستانەکانیش نەرمییەکی زۆرمان نواندووە.

ناوبراو راشکاوانە رایگەیاند: لە پێوەندی لەگەڵ هەژماری ئەسیرانیش کە بڕیارە بگۆڕدرێنەوە، زۆر نەرمیمان نواندووە. 

سەرپەیڤ