May 08, 2024 12:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززەی بە تووندی ئیدانە کرد.

ناسر کەنعانی چافی بە شەرمەزار کردنی بەتووندیی پەلاماری ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح وتی؛ پەلاماری ڕژێمی داگیرکەر لە ئاراستەی شکستپێهێنانی ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییانەی ئەنجام دراوە کە بۆ راگرتنی شەڕ و کۆتایی هێنان بە ژینۆسایدی ڕژێمی ساختەی زایۆنی لە کەرتی غەززە دەدرێ، ئەم پەلامارە تەنیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی تاکەکەسی و گرووپی جەنایەتکارانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کراوە. کەنعانی چافی پێیداگرت؛ کلیلی ئارامی و ئاسایش لە  ناوچەکە ڕاگرتنی خێرا و بێشەرتومەرجی شەڕی ڕژێمی ساختەی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوایە و هەموو وڵاتانی گرینگی دەورگێڕ لە  ئاستی نێودەوڵەتی دەبێ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ ئەم مەبەستە، وەبن گوشار بنێن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تیشی: بێگومان بەرپرسایەتیی جەنایەت و خوێنڕشتنەکانی ئێستا، بەتایبەت لە شاری ڕەفەح لە ئەستۆی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی و پشتیوانە سەرەکییەکەی واتە حکومەتی ئەمریکایە و ئەم جەنایەتکارانە دەبێ وەڵامدەر بن بەرامبەر بە جەنایەتەکانیان. 

سەرپەیڤ