شوبات 12, 2020 15:13 Asia/Tehran
  • ڕێ وڕەسمی کۆتایی سی وهەشتەمین کۆرەجەژنی فیلمی فەجر

ڕێ وڕەسمی کۆتایی سی وهەشتەمین کۆرەجەژنی فیلمی فەجر لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بۆرجی میلاد بە بەشداری هۆنەرمەدان و بەرپرسان و ژمارێکی زۆر لە خەڵکی هۆگری ئەم کۆرە جەژنە بەڕێوە چوو.موحەممەد ڕەزاشەهیدی فەر بەڕێوە بری ئەم ڕێو ڕەسمە بوو و سەرەتا دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و سروودی کۆماری ئیسلامی و ڕێزگرتن لە ژەنەراڵ شەهید"قاسم سۆلەیمانی" ،ئانوونسێک لە پرۆسەی بەڕێوە چوونی ئەم کۆرەجەژنە بڵاوکرایەوە.

سەید عەبباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامی ، حسەین ئینتزامی سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی،عەبدولناسر هێمەتی سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی،دوکتور حەناچی شارەداری تاران، لەم ڕێو ڕەسمە دا هاوڕێ لەگەڵ ژمارێکی زۆری هۆنەرمەندان و بەڕێوەبەران لەم ڕێو ڕەسمە دا بەشداریان کرد.

خەلاتی باشترین وێنە و عەکس پێشکەشی مریەم تەخت کشیان بوو بۆ فیلمی "غۆلامرەزا تەختی". خەڵاتی باشترین پۆستێر پێشکەشی موحەممەد تەقی پوور بوو بۆ فیلمی "٢٣کەس".خەڵاتی باشترین ئانووسیش درایە ئۆمێد میرزایی بۆ فیلمی "شاەکۆش".خەڵاتی باشترین کورتە فیلمیش پێشکەشی دەرهێنەری فیلمی "دابر" سەعید نەجاتی کرا.

"جێگەیەک نییە بۆ فریشتەکان" براوەی فیلمەداکیومێنتەکان بوو. سیمۆرغی بلوورینی باشترین داکیو مێنت پێشکەشی سام کەلانتەری دەرهێنەر و ئامادەکاران موحەممەد شەکیبا نیا، مۆحسێن شاە موحەممەد میراب کرا.ڕۆژی سیفر خەڵاتی ڕوانینی نوێ لە کۆرە جەژنی فەجر وەرگرت. خەڵاتی باشترین مووسیقایش پێشکەش کرا بە "بامداد ئەفشار" بۆ مووسیقای فیلی" پێست".

خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی باشترین ئەکتەری سەرەکی  ئافرەت پێشکەشی "نازەنین ئەحمەدی" کرا بۆ دەورگێرانی لە فیلمی" هەور خەریکە دەبارێ". خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو پێشکەشی پەیمان مۆعادی کرا بۆ دەورگێری لە فیلمی" دارەگوێز. خەڵاتی باشترین کامێرامەن پێشکەشی مۆرتەزا نەجەفی کرا بۆ فیلمی "تومان".

 لە درێژەی ئەم ڕێو ڕەسمە پیروز حەناچی شارەداری تاران ووتاردانێکی پێشکەش کرد و سەرەتا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی پیرۆزبایی بەشدارانی ئەم کۆرەجەژنەی کرد.ناوبراو گوتیشی: ئێمە هەوڵمان داوە بە هۆی ئەم کۆرە جەژنەوە بتوانین مەسەلەکان و گرتەکان لە ئاستی تاران لەبەر چاوبگرین و هەوڵ بدەین بۆ چارەسەری ئەوان ئەم کۆرەجەژنە وەک دەرفەتێک بێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەکان.

 

سەرپەیڤ