کاردانه‌وه‌ی توندی هه‌ولێر لە هه‌مبه‌ر بانگەشی بوونی مۆڵگەی داعش لە هه‌رێمی کوردستانی عێراق
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی (النجبا)ی عێراق ڕەت دەکاتەوەو ده‌ڵێت: ئه‌و لێدوانه سه‌باره‌ت به بوونی مۆڵگه‌ی داعش له هه‌ولێر خه‌یانه‌ته به خوێنی 1700 شه‌هید و 10 هه‌زار برینداری هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژه داعشدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌والده‌ریی "الزورا"ی عێراق سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: لێدوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌کره‌م که‌عبی سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراق سه‌باره‌ت به بوونی مۆڵگه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش له هه‌ولێر خه‌یانه به خوێنی 1700 شه‌هید و 10 هه‌زار برینداری هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕ دژ به داعشدا.
دزه‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که گوایه ئه‌کره‌م که‌عبی له عێراقدا ناژی و بێ خه‌به‌ره له هه‌رێمی کوردستان بۆیه سه‌باره‌ت به هه‌رێم ئاوه ده‌دوێت.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ولێر ئێستاکه په‌نای به 1 میلیۆن و 800 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی داوه و هاووڵاتییانی هه‌رێم به ئازادیی ته‌واو ده‌ژین و هه‌رێمی کوردستان ڕێگا به هه‌ڵمه‌تی توندئاژۆ نادات چوونکوو خۆی قوربانی توندئاژۆیی بووه و تا ئێستا له شه‌ڕی دژ به داعشدا 1700 شه‌هید و 10 هه‌زار برینداری پێشکه‌ش کردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه سکرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراق پێشتر له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندبوو شاری هه‌ولێر بۆته ناوه‌ندی خراپه‌کاری له عێراق چوونکوو داعش له‌و شاره و ناوچه‌کانی دیکەی هه‌رێمی کوردستان مۆڵگه‌ی هه‌یه.