پەیامی سەرەخۆشی بارزانی بۆ کچی نۆشیروان مستەفا
May 19, 2017 18:29 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا, پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پرسەو سەرخۆشیی بڵاوکردەوە.
مەسعوود بارزانی لەپەیامەکەیدا کە نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە, نووسیویەتی: بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایێک ببەخشێت.
نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ هەینی لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.