May 14, 2018 13:45 Asia/Tehran
  • ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

میدیاکانی هەرێمی کوردستان لێدوانی دژ بە یەک سەبارەت بە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی پەڕلەمانی عێراق دەدەن بەڵام ئەوەی لە کۆی هەڵبژاردنەکە دەردەکەوێت ئەوەیە کە پارتی تا ئەم کاتە بە جیاوازیی زۆری دەنگ یەکەمە و یەکێتی دووهەم. گۆڕان و نەوەی نوێی پلەی سێ و چواری ڕیزبەندییەکەن و هەر یەک لە هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدان.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی بە بەدەستهێنانی 25 کورسی پلەی یەکەمی گرتووە، یەکێتی بە بەدەستهێنانی 15 کورسی دووهەمە، گۆڕان بە بەدەستهێنانی 6 -7 کورسی پلەی سێیەمی گرتووە، نەوەی نوێ بە بەدەستهێنانی 4 بۆ 5 کورسی پلەی چوارەمی گرتووە، هەریەک لە هاوپەیمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیش بە بەدەستهێنانی 2 بۆ 3 کورسی لە کۆتایی ریزبەندییەکە دێن.

ئەم ئەنجامانە هێشتا لە لایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە پشتڕاست نەکراونەوە .