پەیوەندی ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی عێراقدایە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر ئێران، پەیڕەوی دەوڵەتی عێراقین.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ چەندین پرسی گرینگی عێراق و هەرێم باسیشی لە پێشوه‌چوونه‌کانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کرد.
نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد: "بێگومان په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی پار گه‌ڕاوه‌ته دۆخی جارانی خۆی."
وتیشی: دواسه‌فه‌رم بۆ تورکیا بووه و به‌شدار بووم له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنی سه‌رۆکی کۆماری تورکیا. په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه ئاسایین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌م له ئاینده‌دا دیسان سه‌ردانی تورکیا بکه‌م، هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک ده‌ستنیشان نه‌کراوه، به‌ڵام بێگومان ئه‌و سه‌فه‌ره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم هەروەها ڕایگەیاند: "هه‌رده‌م خوازیاری ئه‌وه‌ین په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ په‌یوه‌ندییه‌کی باش و دۆستانه و برایانه بێت و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هه‌نگاوه‌کانمان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بێت که په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین".
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر ئێران، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد: "تا ئێستا بۆ ئێمه ڕوون نییه و من پێموایه بۆ خۆشیان هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام بێگومان هه‌نگاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بێت و عێراق ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی که سه‌باره‌ت به‌و گه‌مارۆیانه ده‌یبێت، هه‌رێمی کوردستانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێت."
جەختیشی کرد: " ئێمه داوامان له ئه‌مه‌ریکا کردووه و له‌گه‌ڵ به‌غداش قسه‌مان کردووه و ده‌مانه‌وێت به‌رچاوڕوونیی زیاترمان بده‌نێ، داوامان کردووه شاندێکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ئێمه بکات و بۆمان ڕوون بکاته‌وه چ شتێکه که پێویسته ئه‌نجام بدرێت یان چ شتێکه که نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ین، به‌ڵام بێگومان هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌کانی عێراقدا هه‌نگاو ده‌نێت."
ده‌رباره‌ی دواپێشهاته‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دواسه‌ردانی خۆی بۆ به‌غدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند "دواسه‌ردانم بۆ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بوو که له نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا هه‌یه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باشمان هه‌بوو و زیاتر بۆ ئه‌و پرسانه بوو که په‌یوه‌ندییان به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و به‌غداوه هه‌یه. "