ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: پشکی کورد له بودجه‌ی 2019ی عێراق زیاد کراوه
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە پاش ئەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی٢٠١٩ی عێراقدا کرا، پشکی کورد لەو بودجەدا، زیاد کراوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید" ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق به خه‌ندانی گوت: تا ئێستا لیژنه‌که‌ی حکوومه‌تی عێراق کاره‌کانی ته‌واو نه‌کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن له‌باره‌ی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2019ه‌وه، به‌ڵام گۆڕانکاری له پشکی کورد له بودجه‌ی عێراقدا کراوه و نازانرێت بۆ چه‌ند زیاد کراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2019ه‌وه ئه‌نجام بدرێت چوونکه نابێت له‌و واده‌یه زیاتر دوابکه‌وێت.
حکومەتی پێشووی عێراق، پشکی کورد لە بودجە کە لەساڵانی رابردوو سەتا ١٧ دیاری کرابوو، لەبەر ناکۆکی سیاسی لەگەڵ هەولێر، بۆ سەتا١٢کەم کدووەو ئەوەش بووە هۆی ناڕەزایەتی کوردەکان کە لەڕێگای جۆراوجۆر بۆ زیادکرانی ئەو پشکە لە بودجەی عێراق بۆ کوردان هەوڵ دەدەن.