ئێران چل ساڵە لەگەڵ پاڵپشتیکەرانی کیمیابارانی هەڵەبجە شەڕ دەکات
سه‌رکۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر وتی: ئێران چل ساڵە شەڕی ئەوانە دەکات کە پاڵپشتیان لە سەدام کرد بۆ بوردومانی سەردەشت و هەڵەبجە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕه‌سمی چله‌مین ساڵۆگه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له به‌رپرسانی حیزبی و حکومی هه‌رێمی کوردستان، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی ده‌ره‌وه و که‌سایه‌تییه مه‌زهه‌بی و ڕۆشنبیرییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕایگه‌یاند: چل ساڵ به‌ر له ئێستا به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی ئیمام خومه‌ینی (ره) کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵم و سه‌رکوتکار له ئێران هێنرا.
وتیشی: ئەم شۆڕشە به تێپه‌ڕبوونی ۴۰ ساڵ له ئێستادا بووه‌ته هێزێکی گه‌وره و کاریگه‌ری ناوچه‌که و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئاسۆیه‌کی گه‌شی له به‌رده‌مدا ده‌بینرێت.
مورته‌زا عه‌بادی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی ئه‌م چل ساڵه ڕووبه‌ڕووی پیلانگێڕی ئه‌وانه بووه‌ته‌وه که سه‌رده‌مێک پاڵپشتییان له ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام له بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه ده‌کرد.
جەختیشی کرد ئەو ڕەوتە ئیستکبارییە ئێستاش گرینگی بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نادات، به‌ڵام ئێران سه‌ره‌ڕای پیلانگێڕییه‌کان به‌رده‌وامه له پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه و به پشت به‌ستن به ئه‌زموونی چل ساڵه، گه‌مارۆ زاڵمانه‌کانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریکاش جارێکی دیکه تووشی شکست ده‌کات.