شوبات 09, 2019 12:38 Asia/Tehran
  • جێبەجێ کرانی قۆناغی یەکەمی لابردنی خاڵە گومرکیەکانی نێوان هەرێم و شارەکانی  دیکەی عێراق

بە جێبەجێ کرانی قۆناغی یەکەمی لابردنی خاڵە گومرکیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ، هەموو فەرمانبەرانی سەر بە حکومەتی ناوەندیی ، لەم خاڵانە کشانەوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، کەناڵی تەلەفزیونیی کوردستان 24 راپۆریدا هەموو فەرمانبەرانی سەر بە حکومەتی ناوەندیی عێراق کە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە خاڵە گومرکیەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان خەریکی کار بوون ، بە جێبەجێ کرانی فازی یەکەمی لابردنی ئەم خاڵە گومرکیانە، شوێنی کاری خۆیان جێهێشتووە .

 ئەم خاڵە گومرکیانە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئوکتوبر ، بە فەرمانی حکومەتی ناوەندیی عێراق لە نێوان شارەکانی هەرێم  و عێراق بە واژۆی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە ، بڕیاری لابردنیان دەرچوو .

 چوونەدەری فەرمانبەرانی عێراق لە خاڵە گومرکیەکان هاوکات لە گەڵ سەردانی چاوەڕواننەکراوی نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنی لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەبێ .

 هەروەها نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی گومرکی هەرێمی کوردستان لە دیمانیەکدا لە گەڵ باس نیوز رایگەیاند بە نەمانی ئەم خاڵە گومرکیانە پزۆژەی یەکسان کردنی نرخنامە و کاروباری گومرکیی دەروازە سنووریەکانی هەرێم و عێراقیش جێبەجێ دەکرێ .