ئاب 13, 2019 14:55 Asia/Tehran
  • دانیشتنی وەزاڕەتی پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراق لەبارەی هاریکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش

بەمەبەستى دروستکردنی هەماهەنگیی لە نێوانیاندا هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێى دۆخى ئاڵۆزى ناوچە کێشەلەسەرەکان و چالاکییەکانى داعشیان لەو ناوچانە کردوە.

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا هەردوو وەزارەت کۆببنەوە و  لەسەر چەند خاڵێک لەبارەى کارى هاوبەش لەناوچە کێشەلەسەرەکان رێبکەون.

ماوەیەکە پاشماوەکانى داعش لە سنورى پارێزگاکانى کەرکوک و موسڵ و دیالەو سەلاحەدین چالاکییەکانیان لەدژى سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە دەست پێکردوەتەوە.