ئه‌یلوول 08, 2019 09:07 Asia/Tehran
  • دیداری مەسعوود بارزانی و شاندی هەدەپە لە هەولێر

ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە هەولێر لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ئەو دیدارە ڕۆژی شەممە لە پشتی دەرکە داخراوەکان و بەدوور لە چاوی مێدیاکان بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی؛ شاندی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا  HDP  بە سەرۆکایەتی سزایی تەمەلی هاوسەرۆکی ئەم پارتە دەستیان کردە شی کردنەوەی ڕەوشی سیاسیی ئێستای تورکیا بەتایبەت کوردەکانی ئەم وڵاتە.

مەسعوود بارزانی سەفەری شاندی هەدەپە بۆ هەرێمی کوردستانی بە گەلێک گرینگ زانی  و رایگەیاند دەبێ بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان ڕێگای ئاشتیانە و دانوستان بگیردرێتە بەر.

بارزانی داوای لە شاندەکەی  HDP کرد کە وێرای لە ئارادا بوونی ئەو هەموو کێشە و ئاڵۆزییە، دیسانیش هەر لە پرۆسەی ئاشتی و دانوستان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هیوابڕاو نەبن.