وەزیری ئیتیلاعات : هێزی ئاسایشیی ئێران دەرفەتی خۆنواندن بە دوژمنان نادات
ئهیلوول 11, 2015 14:53 Asia/Tehran
وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوتی: هێزە ئاسایشی و ئیتیلاعاتییەکانی ئێران دەرفەتی ئەوە نادات کە دوژمنانی ئێران کەمترین جموجۆڵێکیان هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "مەحموود عەلەوی" وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران لە گوتاردانی پێش خوتبەکانی نوێژی هەینیی شاری قوم کوتی: وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەکەوە دەسەڵاتی خۆی پیشان دوژمنان دەدات و لەلایەکی دیکەشەوە مێهرەبانی و خۆشەویستیی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگا دەکات.وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران کوتیشی: وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ویلایەتمەدار و پێبەند بە یاساو ئیسلام و ئینقلابە ، کە بەپێی شەرعی پیرۆز و ئامۆژگارییە ئایینی و ئیخلاقی و قانونییەکان ، لە هەوڵی دامەزراندنی هێمنی و ئاسایش بۆ خەڵکە.