Aug 23, 2019 19:06 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی واشنگتۆن لەتۆمەتبارکردنی ئێران بە پێشێلکردنی ئێن پی تی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدیعاکەی لەمەڕ ئەوەی کە ئێران بەڵێنە ناڤۆکییەکانی هاوپێوەند بە پەیمانی ئێن پی تی بەزاندووە، کشایەوە.

کەناڵی هەواڵیی ئای بی سی نیوز رۆژی پێنج شەممە ڕاپۆری دا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناچار بوو راپۆری تاووتوێی ساڵانەی خۆی بە کۆنگرە سەبارەت بە دۆخی پێبەندبوونی ئێران بەڕێککەوتنەکانی کۆنترۆڵی چەکەمەنی بەشێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێ.

بەپێی یاسای ئەمریکا، ئەو سەنەدە هەموو ساڵێک لە "ئیدارەی کۆنترۆڵی چەکەمەنیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا" ئامادە دەکرێ.

لە پێش نووسی بەرایی ئەو سەنەدە، هاتبوو کە ئێران بڕگەکانی دوو و سێی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکی(ئێن پی تی) کە ئەو وڵاتە لەساڵی١٩٧٠ مۆرکردووە، پێشێل کردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان وتیان، کێشە ناوخۆییەکان لەسەر ئەو ڕاپۆرە بەڕادەیەک توند بوو کە ڕاپۆری یەکجاری لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ڕەت کرایەوەو ئەو ئەنجومەنە لە بەیاننامەیەکی کەم وێنەدا نەیارەتی خۆی لەگەڵ ئەو ڕاپۆرە ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەدوانوسخەو نائاشکرای ئەو ڕاپۆرەدا کە ئێستا بۆ کۆنگرەی ئەمریکا نێردراوە، تەنیا ناڕاستەوخۆ ئاماژە کراوە تە"نیگەرانی گەلێک" لەبارەی ئەگەری پێشێلکرانی بەڵێنیەکان لەئێران و لەوبارەوە تەنیا چەند ڕاپۆرێکی نەسەلمێندراوی رژیمی زایۆنی وەک بەڵگە هێنراوە.

حکومەتی دۆناڵد ترامپ هەشتی مای٢٠١٨ بەئیدیعای پڕووپووچی درێژەی هەوڵی ئێران بۆ دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی و ناکارامەبوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەوبارەوە، بەشێوەی یەکلایەنە ئەمریکای لەو ڕێککەوتنە کشاندەوەو بایکۆتە هەڵپەسێردراوەکانی هاوپێوەندبەو ڕێککەوتنەی لەدژ ئێران زیندوو کردەوە.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەپانزە ڕاپۆردا بەفەرمیی ئاشتیانەبوون ویاسایی بوونی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران و پێبەندبوونی تاران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردۆتەوە.

بۆچوونت