بەقائی: جیهان تێگەیشت کە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئاسایش بەدی ناهێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446682-بەقائی_جیهان_تێگەیشت_کە_بوونی_ئەمریکا_لە_ناوچەکەدا_ئاسایش_بەدی_ناهێنێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەزموونی چەند مانگی ڕابردوو دەریخست، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەدا نەک هەر ئاسایش بەدی ناهێنێ، بەڵکوو ناهێمنی زیاتر کردووە.
(last modified 2026-09-13T10:41:09+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 14:10 Asia/Tehran
  • بەقائی: جیهان تێگەیشت کە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئاسایش بەدی ناهێنێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەزموونی چەند مانگی ڕابردوو دەریخست، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەدا نەک هەر ئاسایش بەدی ناهێنێ، بەڵکوو ناهێمنی زیاتر کردووە.


ئیسماعیل بەقائی وتی: ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەدا تەنیا لە ڕێی متمانەو هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ و بێ ئامادەبوون و دەسوەردانی دەسەڵاتەکانی دەرەوەی ناوچەکە، مومکین دەبێ. بەقائی لەبارەی گەرووی هورمزیش وتی: ناهێمنی لەو ڕێڕەوە، ئەنجام و لێکەوتەی کردەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییەو ئێران لەحاند شوێنهاتەکانیدا، بەرپرسیار نیە. بەقائی بەئاماژە بە ئامادەبوونی چالاکیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و بریکسیش وتی: تاران لە پتانسێل و توانای ئەو دوو ڕێکخراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنخوازیی، داکۆکی لە سەروەریی وڵاتان و بەهێزکرانی هاوکاریی چەندلایەنە کەڵک وەردەگرێ. بەقائی هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن وتی : ئێران پشتگریی دەکا لە وتووێژ و جێبەجێکرانی نەخشەڕێگایەک کە لایەنە یەمەنییەکان لەسەری ڕێککەوتوون و کێشەکانی ئەو وڵاتە دەبێ لەڕێی دیالۆگ و رێکاری سیاسییەوە چارەسەر ببێ.