ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی تایلەند بەرامبەر رەفتاری گەشتیارانی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446690-ناڕەزایەتیی_دەربڕینی_خەڵکی_تایلەند_بەرامبەر_رەفتاری_گەشتیارانی_زایۆنیستی
تایلەندییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕەفتاری گەشتیاران و دانیشتووانی زایۆنیستی، لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2026-09-13T10:52:47+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 14:19 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی تایلەند بەرامبەر رەفتاری گەشتیارانی زایۆنیستی

تایلەندییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕەفتاری گەشتیاران و دانیشتووانی زایۆنیستی، لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانیان کرد.

ناڕەزایەتییەکان لەبەردەم باڵێۆزخانەی زایۆنیستی لە بانکۆکیش بە دروشمگەلێک بۆ پشتگریی لە فەلەستین و نەیارەتی لەگەڵ ئامادەبوون و رەفتاری گەشتیارانی زایۆنیستی بەڕێوە چووە. دوابەدوای زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان، حکومەتی تایلەند هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە و دەرکردنی سەرپێچیکارانی ڕاگەیاند. هەروەها ڕێسای نوێی لەبەرچاوگرتووە بۆ چاودێریکردنی زیاتری گەشتیارانی زایۆنیستی. وەزارەتی دەرەوەی تایلەندیش بانگهێشتی باڵیۆزی رژیمی زایۆنیستی کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پێشێلکاری و یاسا شکاندن و هەڵسوکەوتی بێباکانەی گەشتیارانی زایۆنی و جەختی لەوە کردەوە کە پابەندبوون بە یاسا و داب و نەریتی ناوخۆیی ئیجبارییە. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە ناڕەزایەتی فرۆشیاران و چالاکانی گەشتیاری لە شارەکانی وەک پوکت و کوسامۆیی دەکەن و بەشێک لە ناوەندە گەشتیارییەکان هاتنە ناوەوەی گەشتیارانی زایۆنیستیان قەدەغە کردووە.