Sep 11, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی زەریف لە ڕاگەیاندرانی تووندتر بوونەوەی ترۆریسمی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری دەرڤەی ئێران بە رەخنەگرتنی تووند لە ڕاگەیاندرانی تووندتر بوونەوەی ترۆریسمی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران، جەختیکرد: تینوویەتی شەڕیش دەبێ هاوکات لەگەڵ ئاڵاهەڵگری شەڕخوازان لەناو بجێت.

"موحەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی چوارشەممە لە پەیجی توئیتەری دانووسی :لەحاڵێکدا جیهان ، جیا لە سێ و تەنانەت دوو هاودەستی هەراسان، گەرەکی بوو بە هۆی  دەرکرانی کارگێری سەربە خراپکارانی "تاقمی بی" لە کۆشکی سپی هەناسەیەکی ڕاحەت بکێشێ،  مایک پۆمپێئۆ و ئیستیو منوچین، وەزیرانی دەرەوە و خەزنەداریی ئەمریکا رۆژی رابردوو(سێشەممە) لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا ڕایانگەیاند:وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا ، ژمارێک لە کاربەدەستانی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بایکۆت کردووە. ئەم کردەوەیە لە حاڵێکدایە کە "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایێتی کۆشکی سپی لە سەر کار لابرد.زەریف بەرلەمەیش ڕایگەیاند: گرووپی پێکهاتوو لە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، موحەممەد بێن سەلمان پاشمیری سەعوودی و موحەممەد بێن زاید پاشمیری ئەبووزەبی هەوڵ ئەدەن تا لە ناوچە دا تێکلهەڵچوونی سەربازی بەدی بینن.

بۆچوونت