دەسپێکرانی ناوەندی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی ئێران و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i370039-دەسپێکرانی_ناوەندی_تەکنۆلۆژیای_پێشکەوتەی_ئێران_و_ئێراق
ناوەندی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتەکانی ئێران و ئێراق لەپەراوێزی دوازدەیەمین پێشانگای جیهانیی تەکۆلۆژیای نانۆ لەتاران دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 15:28 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی ناوەندی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی ئێران و ئێراق

ناوەندی تەکنۆلۆژیا پێشکەوتەکانی ئێران و ئێراق لەپەراوێزی دوازدەیەمین پێشانگای جیهانیی تەکۆلۆژیای نانۆ لەتاران دەستی پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "رەزا ئەسەدی فەرد" بەرپرسی گرووپی کاریی پیشەسازی و بازاڕی ناوەندی گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای نانۆی ئێران رۆژی شەممە بەئاماژە بەوەی کە تورکیا، چین، ئێراق، سوریا، ئەندۆنزیا، و هیند لەو وڵاتانەن کە ئێران تێیاندا نووسینگەی ناوەندی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی خستووەتەگەڕ، وتی: نوسینگەی ئێراقیش لە رۆژی شەممەوە بەفەرمی چالاکی خۆی دەس پێ کردووە.

ئەسەدی فەرد بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئامانجی گەشەپێدانی بەرهەم و بەرووبووی بنەمازانستی نانۆ پێویستیی بە پەرەپێدانی بازاڕەکانی ئامانج هەیە، وتی: ئەو ناوەندە، تەنیا بە هەناردەی بەرهەمە نانۆییەکان بۆ وڵاتی ئێراق بەرتەسک نابێتەوە بەڵکووهەموو بەرهەمی کۆمپانیا بنەمازانستەکان لەخۆ دەگرێ.

دوانزەهەمین پێشانگای جیهانیی تەکنۆلۆژیای نانۆ، دەی ئۆکتۆبر لەتاران دەستی پێکردو هەتا سبەی یەکشەممە بەردەوامە.