شەمخانی : هیچ وڵاتێک ناتوانێ هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i370378-شەمخانی_هیچ_وڵاتێک_ناتوانێ_هەڕەشە_لە_ئاسایشی_ئێران_بکا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەئاماژە بە توانای بەرگریی ئێران، پێی داگرت: هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئاسایشی ئێران بخەوشێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 13:57 Asia/Tehran
  • شەمخانی : هیچ وڵاتێک ناتوانێ هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکا

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەئاماژە بە توانای بەرگریی ئێران، پێی داگرت: هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئاسایشی ئێران بخەوشێنێ.

"عەلی  شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی هەینی لەپەراوێزی سەردانی موکەبەکانی جێگیر لەدەروازەی سنوریی چەزابە(باشوری رۆژاوای ئێران) لەنێو پەیامنێراندا وتی: لە ئەربەعینی ئەمساڵ بەملوێنان زیارەتکار لە ئێران و گشت وڵاتان لەو کۆبوونەوە مەزنەدا ئامادە بوون و هیچ کێشەیەکی ئاسایشی بۆ زیارەتکاران لەئێران و ئێراق دروست نەبوو.

شەمخانی ، بەپێ ڕێکردنی ئەربەعینی حوسێنی(ع) ی بەتەوەرێک زانی بۆ ئازادیخوایی و بەرەڤانی لە گەلی فەلەستین و گردبوونەوەی دژە زایۆنی .

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هەروەها ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی حکومەت و خەڵکی ئێراق لە بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسێنی(ع) .