کانونی دوھەم 17, 2020 07:54 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ؛ بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی تاران بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیەی تاران، ئەمڕۆ بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ.

ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نوێژی هەینیی تاران بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند: لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و لە جەنگەی هەنگاوی دووەمی شۆڕشدا، نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیە بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما خامەنەیی (مدظله‌العالی)  و بە ئامادە بوونی پڕ سۆز و خرۆشی خەڵکی بەسیر و شۆڕشگێڕی ئێران لە نوێژگەی ئیمام خومەینیی (رە) بەڕێوە دەچێ.

بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نوێژی هەینیی تاران ، گەلی ئیماندار و سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی دیسان جیلوەگەلێک لە یەکدەنگی، شکۆ و مەزنایەتیی خۆیان لە نوێژی هەینیی ئەم هەفتەیە دەخەنە بەرچاو.

بۆچوونت