شوبات 20, 2020 09:04 Asia/Tehran
  • عەلی لاریجانی : بەشداری حەماسی جەماوەر لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا شێوازی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکیەکان دەگۆڕێ.

سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە خەڵک دەبێ بە بەشداری حەماسی خۆیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنێکی شیاودا لێهاتوویی و شیاویەتی دامەزراوەی پارلمان زۆرتر بکەن وتیشی: بەشداری حەماسی جەماوەر لەمیانەی پرۆسەی هەڵبژاردن دا دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەمریکیەکان شێوازی ئەوپەڕیی گوشاری خۆیان بگۆڕن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرمان عەلی لاریجانی سەرلەئێوارەی دوێنێ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک دا لەوڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئەمریکیەکان چڕ بوونەوە لەسەر فاکتەری هەڵبژاردن پێداگری کرد کە ئەمریکیەکان تێ گەیشتوون بێتوو خەڵک بەشداریەکی بەرچاو بکەن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا ئەوە ڕۆڵ دەگێڕێ لە لێهاتوویی و شیاویەتی وڵات دا ئەوە لەکاتێک دایە کە ئەوان دەیانهەوێ ئەو لێهاتویە لاواز بکەن.

لاریجانی وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئەمریکیەکان بەدوای بەشداری کەمی خەڵکەوەن لە هەڵبژاردنەکەی پارلمانی ئیسلامی ئێران دا بەڕاشکاوی وتی : ئەوان دەیانهەوێ وەک ئامێرێک لەو بابەتە لەبواری بایکۆت دا کەڵک وەربگرن بەمەبەستی پەرەپێ دانی گوشار بۆسەر خەڵک .

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە جەڵک دەبێ لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سبەی دا بەپێچەوانەی داخوازی ئەمریکا بجوڵێتەوە وتیشی هەڵبژاردنەکەی سبەی هەینی بەپێی ژیری و بەبیری نیشتمانی دەبێتە هەڵبژاردنێکی سەربەرزانەهاوکات دوژمنیش پاشگەز دەکاتەوە لە ڕێبازەکەی.

پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی پارلمانی ئیسلامی ئێران لە ٢٠٨ مەڵبەندی دەنگ وەرگرتنی سەرانسەری ئێران بەئامانجی هەڵبژاردنی ٢٩٠ پارلمانتار سبەی هەینی لە کاژێر هەشت سەرلەبەیانی یەوە دەست پێ دەکا.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت