ئادار 24, 2020 09:32 Asia/Tehran
  • داخ و مەخابن دەربڕینی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا بە هۆی گیانلەدەسدانی نەخۆشانی کۆرۆنایی

"محەممەد جەواد زەریف" و "لوییجی دی مایۆ" وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیتالیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە دوو وڵات، داخ و مەخابنیان دەربڕی بەرامبەر بە گیانلەدەسدانی شاروومەندانی ئێرانی و ئیتالیایی بە هۆی ئەو نەخۆشیەوە و لەگەڵ ئەو دوو گەلە هاوخەمییان دەربڕی.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ زەریف لەو وتووێژەدا بە ئاماژە بە سوور بوونی ئەمریکا لە سەر بەردەوام کردنی بایکۆتە یەکلایەنە، نایاسایی و نامرۆییەکانی دژ بە خەڵکی ئێران، پێی داگرت لە سەر پێویستیی راگیردران و جێبەجێ نەکرانی ئەو بایکۆتە زاڵمانەیە دژ بە خەڵکی ئێران. 

"کیانووش جەهانپوور" سەرۆکی سەرۆکی ناوەرندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢٣ هەزار و ٤٩ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا وتی: بە داخەوە  بە گیان لە دەسدانی ١٢٧ کەسی دیکە، هەژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە هەزار و ٨١٢ کەس.

بایکۆتە یەکلایەنە و زاڵمانەکانی واشینگتۆن کە هەموو شت و مەک و کەرەستەی زۆر پێویستی دەرمان و پزشکی دەگرێتەوە بۆتە هۆی کێشە و گرفتێکی قورس بۆ هەموو خەڵکی ئێران بەتایبەت نەخۆشانی کۆرۆنایی.

بەم حاڵەشەوە "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  هەینیی ڕابردوو جەختی کردنەیاری هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێرانە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت