چاکبوونەوەی نزیکەی ٩٩ ھەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i381210-چاکبوونەوەی_نزیکەی_٩٩_ھەزار_توشبووی_ڤایرۆسی_کۆرۆنا_لە_ئێران_دا
وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ٩٨ ھەزارو ٨٠٨ کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2020 14:55 Asia/Tehran
  • چاکبوونەوەی نزیکەی ٩٩ ھەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دا

وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ٩٨ ھەزارو ٨٠٨ کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.

«کیانوش جەھانپوور» سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە دوایین ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو، دووھەزارو ٣٤٦ نەخۆشی تازە ناس کراون، وتیشی: لە نێوان توشبووانی تازەدا ٤٥٧ کەسیان خەوێندراون و ھەزارو ٨٨٩ کەسیشیان بە نیوەچڵی لە نەخۆشەکانی دیکە گرتوویانە کە ناس کران.

جەھانپوور وتیشی: ھەتا ئێستا بە پێ پێوەرەکانی یەکجاریی پێزانین، ١٢٦ ھەزارو٩٤٩ کەس لە ئێراندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون.

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە گیان لە دەست دانی ٦٤ کەس لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ئێراندا ،وتیشی: ھەتا ئێستا ژمارەی ئەوانەی وا لە ئێراندا لە بەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە گەییشتووەتە حەوت ھەزارو ١٨٣ کەس.

لە ئێستادا تەواوی جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنان و ژمارەی توشبووان لە جیھاندا گەییشتووتە پتر لە ٥ ملوێن کەس کە لەم ژمارەیە لانیکەم ٣٢٥ ھەزار کەسیان گیانیان لە دەست داوەو نزیکەی دوو ملوێن کەسیش چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.