May 23, 2020 22:58 Asia/Tehran
  • سبەی یەکشەممە لە ئێران کرا بە جەژن

نوسینگەی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئاگاداریەکدا سبەی یەکشەممە 4 ی جۆزەردانی 1399ی ھەتاوی بە رۆژی یەکەمی مانگی شەواڵ و جەژنی موبارەکی رەمەزان راگەیاند .

بە پێی راپورتی ئیرنا ، بە گێڕانەوە لە نوسینگەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، لە ئاگاداریەکەدا ھاتووە : وێڕای بە ئاوات خواستنی وەورگیرانی تاعات و پاڕانەوەی گەلی ئازیز لە مانگی موبارەکی رەمەزاندا ، بە ئاگاداریی ھەموو گەلی شەریفی ئێران دەگەینین ، بە پێی راپورتە گەیشتوەکان لە پەیجۆرانی شارەزا و جێ بڕوای مانگ ، بینرانی ھیلالی مانگی شەواڵ لە ئێوارەی شەممە سێی جۆزەردانی 1399 ی ھەتاوی رێکەوتی 29 ی رەمەزانی 1441 ی کۆچی بۆ رابەری مەزنی شوڕشی ئیسلامیی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی (مدظله العالی)  دەرکەوتووە ، کەوابوو سبەی یەکشەممە چواری جۆەردان جەژنی موبارەکی رەمەزان دەبێ .  

بۆچوونت